ژه‌نه‌ڕاڵ گادی ئایزنكۆت سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی گشتیی سوپای ئیسڕائیل پێیوایه كه هه‌ڵگیرسانی ئاگری جه‌نگێكی قورس و وێرانكه‌ر له نێوان وڵاته‌كه‌ی له به‌ره‌یه‌ك و حزبوڵڵا و ئێران و سووریا له به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریان زۆر نزیكه.
ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه ئیسڕائیلییه وتیشی: نیشانه نێگه‌تیڤه‌كان باس له روودانی جه‌نگێكی قورس له نێوان ئه‌م دووبه‌ره‌یه ده‌كه‌ن.
ئایزنكۆت وتی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نگه رووبدات سه‌رجه‌م بنكه و بناغه‌كانی حزبوڵڵا له به‌یروته‌وه تا باشووری لوبنان وێران ده‌بن و زیانه‌كانی جه‌نگ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر زۆر ده‌بن.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئایزنكۆت وتیشی كه به هه‌زاران ئامانج له لوبنان ده‌ستنیشان كراون و توانا سه‌ربازییه‌كانی ئیسڕائیل له‌چاو دوایین جه‌نگ كه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا هه‌یبووه، حه‌وت هێنده‌ی پێشوو به‌هێز بووه.
به‌ڕای سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئیسڕائیل حزبوڵڵا كه به سه‌رده‌می قه‌یراندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، توانای ئه‌نجامی هێرشی ئامانجدارانه‌ی نییه و له چوار ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری له سووریا له‌ده‌ستداوه و زیاتر ل هه‌شت هه‌زار چه‌كداریشی برینداربوونه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به به‌شداریی ئێران له‌م شه‌ڕه‌دا، ناوبراو وتی كه پێیوانییه ئێران به‌شداری شه‌ڕه‌كه ببێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.