Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 15:41

بۆفۆن : له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ریال مه‌درید وه‌ک یاری پێشوومان نابین که‌بڕواى ته‌واومان وابوو تێیدا براوه‌بین به‌سه‌ر ریال مه‌درید

ئه‌نجامى هه‌ڵه‌ى پێشوومان له‌به‌رامبه‌ر ریال دووباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%


بۆفۆن گۆلپارێزو كاپتنى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى له‌سه‌ر یارى سبه‌ى سێشه‌ممه‌یان كه‌له‌یارى چوونى قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان رووبه‌رووى ریال مه‌درید ده‌بنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند :  له‌یاریمان له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید وه‌ك وه‌رزى پێشوو نابین ، كاتێك چووینه‌ نێو یاریگاوه‌ له‌باوه‌ڕى ته‌واو دابووین سه‌ركه‌وتوو بین له‌یاریه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ریال  ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك بوو به‌سه‌رمان دا تێپه‌ڕى ، هه‌ڵه‌كانى پێشوومان له‌م یاریه‌ ناهێڵین دووباره‌ ببێته‌وه‌ ، هه‌وڵمان گه‌یشتنه‌ به‌قۆناغى داهاتوو له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ براوه‌ بین ، بۆفۆن زیاتر لێدوانى داوه‌ بۆ میدیاكان كه‌ڕایگه‌یاندووه‌  :  له‌وه‌رزى رابردوو ته‌مه‌نم 39 ساڵ بوو ، ئێستا 40 ساڵه‌ ته‌مه‌نم ، هه‌موو شتێك گۆِردراوه‌ 300 ڕۆژ به‌سه‌ر یارى پێشوومان دا تێپه‌ڕى ئێستا ئێمه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین تێیدا سه‌ركه‌وتوو بین  له‌پێناو هه‌نگاو نان به‌ره‌و قۆناغى داهاتوو وه‌نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا تێیدا پاڵه‌وانى بین . 

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌كاتژمێر 9:45 خوله‌كى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌یارى چوونى قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یۆڤانتۆس میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.