له‌و ماوه‌ییه‌دا نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری لووت له‌لای مرۆڤه‌كان زۆر بووه به تاییبه‌تی له‌لای ئافره‌تان له‌ناو ئافره‌تانیش هونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران.
بێگومان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لووت تاراده‌یه‌كی زۆر روخساری مرۆڤ جوان ده‌كات به تاییبه‌تی ئه‌وانه‌ی لووتیان گه‌وره‌یه، به‌ڵام زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئهونهشتهرگهرییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن نازانن زیانیشی هه‌یه.
به هۆی ئه‌وه‌ی بۆشایی لووت رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له پێكهاته‌ی ده‌نگ و پیته‌كان بۆیه له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لووت ، كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر قسه‌كردن و ده‌موودووی پیته‌كان.
هۆكاری گۆڕانی ده‌نگ پاش نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری لووت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌سكبوونه‌وه‌ی بۆشایی لووت یان گۆڕان له رووبه‌ری بۆشایی لووت كه به‌رگری به‌رانبه‌ر به لێشاوی هه‌وا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ڵمژینی ده‌نگ زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی تۆنی ده‌نگ، هه‌ندێك جاریش گنبوونی ده‌نگ رووده‌دات ، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی گیرانی لووتدا به‌دی ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان به شێوه‌یه‌كی پرۆفێشنال به‌كاردێنن وه‌كو بێژه‌ر یان گۆرانیبێژ، پێویسته كه پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری لووت ئاگاردای ئه‌م گۆرانكاریانه بن.
شایانی باسه جوانكاری لووت گه‌لێك زیانی تریشی هه‌یه وه‌كو تووش بوون به خوێنبه‌ربوون، هه‌وكردن،له‌گه‌ڵ ئاوسانی لووت له‌گه‌ڵ ئاوسان و شین و مۆربوونی شانه‌كانی ده‌وری چاوه‌كان كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه / حهیاتك
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.