Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:35

عەبادی: به‌بێ رەزامەندیی ئێمه‌؛ فرۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ناتوانن له‌ عێراق بفڕن

عەبادی: ناکرێت کۆنترۆڵی ئاسمان لە دەست ئەمریکییەکان بێت
کوردستان TV
100%

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانید، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند" ئەمریکییەکان ناتوانن قەدەغەی هاتووچۆی ئاسمانی لە هیچ ناوچەیەکی عێراق دابنێن و ناشکرێت کۆنترۆڵی ئاسمان لە دەست ئەمریکییەکان بێت". 

عەبادی گوتی " ئێستا ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت بە ئاسمانی عێراقدا بفڕن، دەبێت رەزامەندیی لە ئێمە وەربگرن".

عەبادی داوای لە میدیاکان کرد لە گواستنەوەی زانیاری وردن بن و روونیکردەوە "ئەمریکییەکانیش ناتوانن قەدەخەی هاتووچۆی ئاسمانی لە هیچ ناوچەیەکی عێراق دابنێن و ئەوەش هەر ناکرێت کۆنترۆڵی ئاسمان لە دەست ئەمریکییەکان بێت، چونکە ئەوە سادەترین شتە. ئاسمان لە کۆنترۆڵی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقیدایە. 

ئێستا بەراوردی مەکەن بە پێش ساڵی 2012، ناکرێت ئەوە بەراورد بکرێت. لە 2003 تاوەکو 2012 هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کە پێیدەگوترا هاوپەیمانی CPA بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش دەسەڵات لە دەست ئەواندابوو، هیچ فڕۆکەیەک بەبێ مۆڵەتی ئەوان نەیدەتوانی بفڕێت، هیچ هێزێک لەسەر زەوی بەبێ رەزمەندی ئەوان نەیدەتوانی جووڵە بکات، بەڵام ئەوە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتاییهات". 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.