Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:38

ئه‌مریکا: چۆن وه‌ڵامی داعش ده‌ده‌ینه‌وه‌ ئاواش وه‌ڵامی تورکیا ده‌ده‌ینه‌وه‌

له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر مه‌نبج
کوردستان TV
#12
100%


وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌، ئه‌مریكا هێزكانى له‌ مه‌نبج زیادكردووه‌ و شوێنه‌كانى خۆیشی پته‌وكردووه‌.

كه‌ناڵی ئه‌لخباری له‌ راپۆرتێكی مه‌یدانی له‌ مه‌نبج ئاماده‌ی كردووه‌ تیایدا دیداری له‌گه‌ڵ شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌ و سه‌ربازانی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌ باسی له‌وه‌كراوه‌، ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ مه‌نبج و ده‌وروبه‌ری داوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر مه‌نبج، وه‌ڵامی سوپای توركیا بدرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ ده‌ڵێت: ئه‌مریكا پێشتیر چۆن وه‌ڵامی داعش داوه‌ته‌وه‌ به‌و جۆره‌ش وه‌ڵامی سوپای توركیا بدرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازی توركیا به‌سه‌ر مه‌نبج ئه‌نجام بدرێت.

كه‌ناڵه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مریكا 300 سه‌ربازى ترى بۆ مه‌نبج ناردووه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیی و چه‌كی قورس.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.