Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:26

له‌ عێراق 100 ئامێری ئه‌لکترۆنی ده‌نگدان دیارنه‌ماون

گومان ده‌كرێت بۆ ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاربهێنرێت
کوردستان TV
100%


بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئامێری ئه‌لكترۆنی بۆ ده‌نگدان به‌كاربهێندرێت، بۆ رێگریكردن له‌ ساخته‌كاری، ئه‌ندامێكی تۆڕی عه‌ین بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیارنه‌مانی ژماره‌یه‌ك له‌و ئامێرانه‌ ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 2ی نیسانی 2018، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، عه‌باس شه‌ریفی ئه‌ندامی تۆڕی عه‌ین بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ڕایگه‌یاند: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووم‌ 100 ئامێری وردبینی ئەلكترۆنی ده‌نگدان دیارنه‌ماون.

عه‌باس شه‌ریفی وتیشی: گومانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و 100 ئامێره‌ بۆ ساخته‌كاری به‌كاربهێندرێن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

جێگه‌ی باسه‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق بۆ كڕینی 59 هه‌زار ئامێری تایبه‌ت به‌ هه‌ژماری ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كۆریای باكوردا واژۆكردووه بۆ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.‌

بریاره‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌بچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.