وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند ،كە عێراق رێكەوتنێكی سەربازی لەگەڵ سعوودیە و كوێت و ئوردن ئەنجام دەدات بۆ پاراستنی سنوورەكانی نێوانیان.
قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە لە رۆژنامەی دیاری لوبنانی بڵاوكراوەتەوە، باس لە رێكەوتنێكی سەربازی نوێ دەكات كە عێراق لەگەڵ 3 وڵاتی دراوسێ ئەنجامی دەدات.
ئەعرەجی روونیكردەوە كە ئەم رێكەوتنە سەربازییە وەك پێویستیەكە بۆ قۆناغی دوای شكستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، مەبەستی سەرەكیش پاراستنی سنوورەكانی نێوان ئەم 4 وڵاتەیە، كە ئەوانیش هەر یەكە لە سعوودیە و عێراق و ئوردن و كوێتە.
وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات وەك ستراتیژیەتێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە ساڵی 2018 ساڵی پاڵپیشتی كردنی هێزەكانی پاراستنی سنوور و هێزەكانی هەواڵگری دەبێت، ئەمەش وا دەكات عێراق پێویستی بە وڵاتانی دراوسێی بێت.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.