ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كردووه كه پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی- ئیسرائیلی به‌مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخی سیاسی عێراق به‌رێوه‌یه.
مه‌حه‌مه‌د سه‌هیود، سه‌ركرده له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: هه‌ندێك داعشی سیاسی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق كاندید كردووه‌و ده‌یانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه دۆخی سیاسی عێراق تێكبده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه هه‌رێمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاڵپشتی ده‌كرێن.
گوتیشی: پڕۆژه‌یه‌كی پیلانگێڕی له‌دژی عێراق به تایبه‌تی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له ئارادایه‌و ده‌یانه‌وێ له رێگای ئه‌و كه‌سانه‌وه له ناوخۆوه پڕۆسه‌ی سیاسی په‌ك بخه‌ن.
به گوته‌ی سه‌هیود ، ئه‌و ئه‌جێندایانه‌ی پاڵپشتی داعشیان له ژێر دروشمی قادمون یا به‌غداد ده‌كرد، ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ی ئه‌مه له رێگای پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئیسرائیلی ده‌یانه‌وێ هاوكێشه‌كان بگۆڕن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.