لە چەند شارێكی رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی داخستنی سنوورەكانی كۆڵبەری لە نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستان مانگرتنی گشتیی راگەیەندرا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی ھەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دووکاندار و کاسبکارانی شارەکانی جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان و دوو شاری مەریوان و سەقز لە پارێزگای سنە بەهۆی داخرانی سنوورە کۆڵبەری و لاوەکییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە شێوەیەکی فراوان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.