Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:26

به‌ کتێبێک به‌شداری له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی کتێب له‌ به‌غدا ده‌کات

خوێنه‌ران و رۆشنبیرانی عێراق سوود وه‌ربگرن له‌ كتێبه‌كه‌ی
کوردستان TV
100%

له‌ رێگه‌ی كتێبێكه‌وه‌ به‌ ناوی " صراع الهویات فی العراق " كه‌ وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ، نوسه‌رێكی یه‌هوودی له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ به‌غدا به‌شداریكرد .

نووسه‌ری یه‌هوودی " رۆنین زایدل " له‌ رێگه‌ی یوتیوبه‌وه‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ ده‌كات و خۆشحاڵی خۆی به‌ خستنه‌ رووی كتێبه‌كه‌ی له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌رده‌برێت .

زایدڵ هیوا ده‌خوازێت خوێنه‌ران و رۆشنبیرانی عێراق سوود وه‌ربگرن له‌ كتێبه‌كه‌ی و داواش ده‌كات كتێبه‌كه‌ی ببێته‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی پردێكی په‌یوه‌ندی كولتووری له‌ نێوان گه‌لی یه‌هوود و رۆشنبیرانی عێراق .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.