Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:24

که‌سێک ده‌ستگیرکرا که‌ ملیۆنێک و 300 هه‌زار دۆلاری دزیبوو

له‌ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێردا توانیویانه‌ تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك كه‌ ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلاری دزیبوو، توانرا له‌ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێردا كه‌سه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێت.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ بۆ میدیا عێراقییه‌كان نێردراوه‌ رایگه‌یاندووه‌: دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وورد هێزه‌كانمان و  تیمێكی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی مه‌نسور، توانیییان كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی كه‌ ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و ده‌مانچه‌یه‌ك و بڕێك ئاڵتۆن له‌ رۆژئاوای شاری به‌غدا..

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ده‌شڵێ: دوای رووداوی دزییه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێردا توانیویانه‌ تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و له‌ كاتی ده‌ستگیركردنه‌شدا تاوانباره‌كه‌ پاره‌و كه‌ل و په‌له‌ دزراوه‌كانی له‌لانه‌بووه‌و له‌ شوێنێكی دیكه‌ حه‌شاری دابوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.