Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 18:28

ئه‌لێگرى له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دووچارى شکستێکى قورس هاتین

ئه‌لێگرى : ڕۆناڵدۆ باشترین هێرشبه‌رى جیهانه‌ ، شایه‌نى ئه‌و چه‌پڵه‌یه‌ بوو كه‌هانده‌رانمان بۆیان لێدا
کوردستان TV
100%


دوای براوه‌بوونى ریال مه‌درید به‌سه‌ر یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى له‌یارى چوون له‌قۆناغى هه‌شت به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر ، دواى یاریه‌كه‌ ئه‌لێگرى راهێنه‌رى یۆڤى له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر یاریه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید و وه‌ئه‌نجامه‌كه‌ى قسه‌ى كرد و ڕایگه‌یاند : ڕۆناڵدۆ ده‌بینم له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى پێشكه‌شى ده‌كات ئه‌و وه‌ك باشترین هێرشبه‌رى جیهانه‌ ، دۆن كاروكرداره‌كانى به‌ڵگه‌ى باشترینه‌ ، وه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ گۆلێكى جوانى سه‌رنج ڕاكێشى تۆماركرد كه‌به‌ڵگه‌ و كردارى ئه‌و یاریزانه‌یه‌ له‌سه‌ر باشترینى وه‌ك جیهان .
 ئه‌لێگرى له‌سه‌ر یارى گه‌ڕانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند : بێ هیوا نه‌بووین به‌جۆرێك وره‌مان نه‌مابێت له‌سه‌ر نه‌گه‌یشتنمان به‌یارییه‌كانى داهاتوو ئێمه‌ تا دووگۆلیشمان لێ كرابوو باش بووین و هێرشى باشیشمان هه‌بوو له‌یاریه‌كه‌دا به‌ڵام به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو له‌تۆمارى گۆل ، وه‌ریال مه‌درید ئه‌و ڕێگایانه‌ى به‌ڕووی ئێمه‌دا داخستبوو له‌تۆمارى گۆل 
له‌باره‌ى پالپشتى هانده‌رانى یۆڤی بۆ رۆنالدۆ ئه‌لێگرى رایگه‌یاند : كاروكرداره‌كانى رۆناڵدۆ به‌لاى هه‌وادارانى سه‌رجه‌م یانه‌كان سه‌رنج راكیشه‌ و جێگاى ده‌ست خۆشیه‌ گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌رزشى بێت به‌گیانێكى وه‌رزشى واته‌ قه‌بوڵى بكه‌ین ، پاڵپشتى و چه‌پڵه‌ى هه‌وادارانمان بۆ رۆنالدۆ زۆر ئاساییه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ بكرێ چونكه‌ شایه‌نى چه‌پڵه‌ لێدانه‌
 
شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.