دوای ئه‌وه‌ى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانی له‌یارى چوون له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، یانه‌كه‌ى زێدان به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بوون به‌سه‌ر یانه ئیتاڵیه‌كه ، كه‌له‌و یاریه ڕۆناڵدۆى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه توانى دووگۆل تۆمار بكات له‌یانه‌ى یۆڤی ، گۆلى دووه‌مى ڕۆناڵدۆ كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رنج ڕاكێش و جوان تۆماركرا ، بوو بهسهردێرى ڕۆژنامه‌كان و وهلهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان زۆرترین قسه‌ى و باسى له‌سه‌ر ده‌كرێ .
ڕۆژنامه‌كانى جیهان به‌م شێوه‌یه باس لهرۆنالدۆى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌كه‌ن
ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى بۆ ڕۆناڵدۆ نووسیویه‌تى :
ڕۆناڵدۆ باشترینى جیهانه ، گۆله جوان و سه‌رنج راكێشهكهى جوانترین گۆلى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپایه .
تۆتۆ سپۆرته ئیتاڵى بهسهردێرى نوسیویهتى
ڕۆناڵدۆ لهئهستێرهیهكى دیكه هاتووه ، ئه‌و باشترینى جیهان و جیاوازه له‌تۆپى پێ
ڕۆژنامه‌ى لیکیپی فەرەنسی
گۆله‌كه‌ى رۆنالدۆ جوانترین گۆله له‌مێژووى چامپیۆنس لیگ
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت نوسیویهتى
رۆناڵدۆ كارى سه‌رسورهێنه‌ر ده‌كات ، یۆڤانتۆس لهههسارهى مه‌ریخ دۆڕاوه له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید نه‌ك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.