دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، بڕیاری دا، واده‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سووریا درێژ بكاته‌وه، به‌لام كاته‌كه‌ى دیارى نه‌كردووه.
به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازیی ئه‌مریكی، ڕایگه‌یاند، تره‌مپ، بڕیاری داوه، واده‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سووریا درێژ بكاته‌وه.
رۆژی سێشەممە 3/ 4/ 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە کۆشکی سپی، رایگەیاند، دەمەوێ هێزەکانمان بگەڕێنمەوە، دەمەوێ دووبارە میللەتی ئەمریکی بونیاد بنێمەوە.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، ئەرکی سەرەکیی ئێمە کۆتایی هێنان بوو بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا، ئێستاش نزیکەی هەموو ئەرکەکانمان تەواو بووە و بە زووترین کات بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانمان لە سووریا دەدەین.
پێشتر، سیناتۆر "لینزی گراهام" ئه‌ندامی لیژنه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا، ڕاگه‌یاندبوو كه بڕیاری كشانه‌وه له سووریا، ده‌بێته خراپترین بڕیار گه‌ر سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ری بكات".
ئه‌مریكا زیاتر له 20 بنكه‌ى سه‌ربازى له ناوچه كوردییه‌كانى باكوورى سووریا دامه‌زراندووه و به هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌ناسرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.