ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى هه‌واڵێك تایبه‌ت به چاڤى ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى بارسێلۆنهى ئیسپانى ئێستاى سه‌دى قه‌ته‌رى بڵاو كردوه‌ته‌وه ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م وه‌رزه دوا وه‌رزى یارى كردنى چاڤى ده‌بێت له‌ڕیزى یانه قهتهریهكه ، بۆ وه‌رزى داهاتوو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى سه‌دى قه‌ته‌رى وه‌رده‌گرێت .
ماركا ڕاشیدهگهیهنێت چاڤى ئه‌و نیه‌ته‌ى هه‌بووه كه‌پێشتریش له‌ڕیزه‌كانى بارسێلۆنه بووه لێدوانى داوه كهلهداهاتوو ده‌یه‌وێت پاش واز هێنانى له‌یانه‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه ڕیزه‌كانى بارسێلۆنا وه‌ك راهێنه‌ر ، بۆیه ده‌ستپێك له‌سه‌دى قه‌ته‌رى ده‌ست پێده‌كات لهئهزمونى كارى راهێنه‌رایه‌تى . ماركا له‌كۆتا ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر داواكارى كارگێرى سه‌د چاڤى ده‌بێته راهێنه‌ر و وه‌خودى ناوبراویش ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى هه‌بووه كه‌ئه‌و ئه‌ركه وه‌رگرێت خۆی به‌سه‌ركه‌وتووی ده‌زانێت له‌كارى تازه‌یدا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.