Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:28

ئه‌ستێره‌یه‌کى تۆپى پێى ئینگلیزى کۆچى دوایی کرد

بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئینگلته‌را بووه‌
کوردستان TV
100%


رای ولیكێنز  ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێى ئینگلیزى ، له‌ته‌مه‌نى شه‌ست و یه‌ك ساڵیدا كۆچى دوای كرد 
ئه‌ستێره‌ی ناوبراو ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌ى سانت جۆرج كۆچى دوای كرد ، به‌پێى ڕاپۆرته‌ پزیشكیه‌كان كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كۆچى دواییه‌كه‌ى ناوبراو به‌هۆى  دووچارى تووش بوونى به‌نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ بووه‌ ، كه‌بارى ته‌ندروستى تێك داوه‌  له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ، وێڕاى چاره‌سه‌رى پێویست بۆى له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه‌ بارى ته‌ندروستى باش نه‌بووه‌  ، له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌هۆى باش نه‌بوون و وه‌ستانى دڵى ئه‌ستێره‌ ئینگلیزیه‌كه‌ كۆچى دوایى كرد
ده‌سته‌ى وه‌رزشوانه‌ دێرینه‌كانى ئینگلته‌را له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توێته‌ر : نیگه‌رانى خۆیان به‌كۆچى دوای ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێى ئینگلته‌را ده‌ڕبرى ، كه‌ناوبراو یاریزانى هێلى ناوه‌راست بووه‌ له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌دا له‌سالانى 1976 تا 1986 ، له‌به‌یانه‌ فه‌رمیه‌كه‌ى ده‌سته‌دا سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌س و كار و هاوڕێ و وه‌رزشوانان ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌م كۆچه‌وه‌ .
ئه‌ستێره‌ كۆچ كردووه‌كه‌ى ئینگلیز ، بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئینگلته‌را بووه‌ ، وه‌به‌شدارى له‌ 84 یاری نێو ده‌وله‌تیدا كردووه‌ له‌ساڵانى 1976 تا 1986


شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.