یانس ستولتنبێرگ رایده‌گه‌ێنێ، هێشتا داعش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاریی وڵاتانی ناتۆ و هاوپه‌یمانانی دیكه نه‌بووایه، داعش ده‌یتوانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌غدا دا بگرێت .
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ رایگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له عێراق و سووریا له سنووره‌كانی باشووری ناتۆ سه‌ریهه‌ڵداوه و ده‌ستی به چالاكی كردووه و ئه‌م دۆخه‌ش بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیای ئه‌ندام له ناتۆ.
هه‌روه‌ها گوتی: هێشتا داعش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاریی وڵاتانی ناتۆ و هاوپه‌یمانانی دیكه نه‌بووایه، داعش ده‌یتوانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌غدا دا بگرێت .
گوتیشی: سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزییه‌كانی رووسیا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆمیی، هۆكاری ناسه‌قامگیریین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.