Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:56

بارسێلۆنا به‌تۆمارێکى باش براوه‌بوو به‌سه‌ر ڕۆما

به‌براوه‌بوونى بارسێلۆنا به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ ئه‌ركى یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ى قورس كرد له‌گه‌یشتن به‌قۆناغى داهاتوو
کوردستان TV
100%


له‌یارى چوون له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ بارسێلۆنا میواندارى رۆماى ئیتاڵى كرد ، بارسێلۆنا شكستى به‌یانه‌ى میوان هێنا به‌هێرش و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كانی كه‌له‌هه‌ردوو تایمى یاریه‌كه‌ خستبویه‌ سه‌رى ، به‌هۆیه‌وه‌ بارسێلۆنا توانى یاریه‌كه‌ له‌ڕۆما بباته‌وه‌ به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، گۆله‌كانى بارسێلۆنا دوو گۆل له‌ڕێگاى یاریزانانى رۆما به‌هه‌له‌ له‌خوله‌كه‌كانى 8 و 55 هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان دی رۆسى و كۆستاس له‌یانه‌كه‌یان تۆماركرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى بارسێلۆنا ، دوو گۆله‌كه‌ى دیكه‌ى بارسێلۆنا له‌ڕێگاى جیراد پیكێ و سوارێز له‌خوله‌كه‌كانى 59 ، 87 تۆماركران .تاكه‌ گۆلى ڕۆما دزیكۆ تۆمارى كرد له‌خوله‌كى 81ى تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌

بارسێلۆنا به‌م ئه‌نجامه‌ تا ڕاده‌یه‌كى باش گه‌یشتنى به‌قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌ مسۆگه‌ر كرد به‌هۆى ئه‌نجامى یاری چوون و وه‌باشى پێكهاته‌ى بارسێلۆنا ئه‌ركى یانه‌ى ڕۆماى قورس كردووه‌ كه‌بتوانێ له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ تۆمار بكات به‌سه‌ر بارسێلۆنا .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.