Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:20

پیپ گواردیۆلا 90 خوله‌کى یارى گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌به‌رده‌م ماوه‌ تابتوانین قه‌ره‌بووى یاری چوون بکه‌ینه‌وه‌

هه‌ڵمان بۆ نه‌ڕه‌خسا له‌تۆمارى گۆل به‌هۆى به‌رگریكردنێكى باشى لێڤه‌رپول
کوردستان TV
100%


دواى ئه‌وه‌ى له‌یارى چوون له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، مانچسته‌ر سیتى دووچارى شكست هات به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول ، كه‌ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ بۆ مانستى قورس بوو كه‌تێیدا له‌هه‌ردوو تایمى یاریه‌كه‌ نه‌یان توانى تۆماری هیچ گۆلێك بكه‌ن . 

له‌دوای یاریه‌كه‌ پیپ گواردیۆلاى راهێنه‌ر بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوا له‌باره‌ى شكستى یانه‌كه‌ى و ڕایگه‌یاند

دووچارى شكستێك بووین ، بۆ ئێمه‌ قورس بوو ، هه‌وڵمان دا گۆل تۆماربكه‌ین به‌ڵام به‌رگری كردنێكى باشى لێڤه‌رپول هه‌وڵه‌كانمان شكستى پێهات له‌تۆمارى هیچ گۆلێك ، له‌دواى سێ گۆلى لێڤه‌رپول هه‌وڵمان تۆمارى گۆل بوو تا بتوانین له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌ركمان سوك بێت و هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامێك بده‌ین له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى یاری چوون، پیپ ڕاشیگه‌یاند 90 خوله‌ك له‌به‌رده‌ممان ماوه‌ بێ هیوا نه‌بووین هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌مان ،  وه‌بڕواى ته‌واوم به‌یانه‌كه‌م هه‌یه‌ كه‌بتوانین له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ كارێك بكه‌ین له‌به‌رژوه‌ندیمان بێت له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌مان بۆ قۆناغى داهاتوو 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.