Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:46

پێکهاته‌ى نمونه‌یی یارییه‌کانى چوون له‌قۆناغى هه‌شت ڕاگه‌یاندرا

لێڤه‌رپول و ریال مه‌درید كۆنتڕۆلى باشترینه‌كانى پێكهاته‌ى نمونه‌یی ئه‌م قۆناغه‌یان كردووه‌
کوردستان TV
100%


پێگه‌ى هۆسكۆردى جیهانى پێكهاته‌ى نمونه‌ی باشترین یاریزانان له‌یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى راگه‌یاند  ، یارییه‌كانى چوون له‌م قۆناغه‌دا له‌دوو ڕۆژى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو 

 لێڤه‌رپول  پێنج یاریزانى له‌پێكهاته‌ى باشترین دایه‌ له‌سه‌رووى هه‌مویانه‌وه‌ ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ محه‌مه‌د سه‌لاح دێت ، یانه‌ى ناوبراو پاش براوه‌بوونى به‌سه‌ر مانچسته‌ر سیتى به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر وه‌نیشاندانى ئاستێكى باش له‌یارىان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ى گواردیۆلا ،  هۆكارێكه‌ یاریزانانى زۆرینه‌ى پێكهاته‌ی نمونه‌ییان پێك هێناوه‌ له‌یاری  چوون له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵًه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا .
دوای لێڤه‌رپول ریال مه‌درید سێ یاریزانى له‌پێكهاته‌ى باشترینه‌كاندایه‌ له‌م قۆناغه‌ ، ریال مه‌درید دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر یۆڤانتۆس به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر یاریزانانى له‌پێكهاته‌ى نمونه‌یی هه‌فته‌ن ، كه‌له‌نێو باشترینه‌كان ڕۆناڵدۆ و مارسیلۆ بوونیان هه‌یه‌ .

له‌پێكهاته‌ى باشترینه‌كان دوو یاریزانى بارسێلۆنا ده‌بیندرێن كه‌یه‌كیان یاریزان لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌یه‌ وێڕاى تۆمار نه‌كردنى هیچ گۆلێك له‌به‌رامبه‌ر رۆما ناوبراو ناوی له‌باشترین دایه‌  . وه‌یانه‌ى بایرن میونشن دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر سێڤیا ته‌نیا یه‌ك یاریزانى له‌پێكهاته‌ى باشترین دایه‌ .


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.