وه‌زیرى به‌رگرى مالیزیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/4/2018 رایگه‌یاند: "گرووپێكی تیرۆریستی كه سۆزیان بۆ داعش هه‌یه، پیلان بۆ ئه‌وه داده‌ڕێژن له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا خه‌لافه‌ت درووست بكه‌ن.
به پێى هه‌واڵێكى RT ریامیزارد ریاتشودو، وه‌زیرى به‌رگرى مالیزیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رایگه‌یاندووه، رێكخراوێكى تیرۆریستى سه‌ر به داعش پیلانى دامه‌زراندنى خه‌لافه‌تێكى نوێى هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا.
به پێى لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى مالیزیا، له ماوه‌ى داهاتوودا داعش له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى فیلیپین و مالیزیا و ئه‌ندونیسیا ده‌كاته ئامانجى خۆى. له ئێستاشه‌وه هه‌ر یه‌كه له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا و به‌شى رۆژهه‌ڵاتى فلیپین بوونه‌ته ئامانجى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، چه‌ندان كرده‌ى تیرۆریستیان ئه‌نجام داوه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه ریامیزارد ده‌ڵێ رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له هه‌موو ده‌وڵه‌تان لقى هه‌بێت.
دواى له ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵاتى خه‌لافه‌تى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له سووریا و عێراق، به‌شێك له تیرۆریستانى ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه روویان له ئه‌فغانستان و رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا كردووه، له ماوه‌ى رابردووش‌دا چه‌ندان تیرۆریست كه له عێراق و سووریا رایان كردبوو، له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا گیراون.
به پێى زانیارییه‌كانى RT ته‌نیا له فیلیپین و به‌نگلادیش و مالیزیا و ئه‌ندۆنیسیا زیاتر له 30 رێكخراوى تیرۆریستى پێشتر لایه‌نگری خۆیان بۆ داعش راگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.