ئەمریکا هێزێکی دیکە رەوانەی شارۆچکەی منبج لە باکووری سووریا دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا.
لهم بارهوه شیار گەردی، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی منبج بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، کاروانی یەکەمی هێزە نوێیەکەی ئەمریکا گەیشتووەتە منبج و بارەگای نوێیان دامەزراندووە.
شیار گەردی هەروەها رایگەیاند، ئەوان چاوەڕێی گەیشتنی کاروانی دووەمی هێزەکەی ئەمریکان بۆ ناوچەکە، کە تێیدا هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج و ئەو هیزە نوێیەی ئەمریکا، بەرگریی دەکەن و خۆیان بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی سوپای تورکیا، ئامادە دەکەن.
هەروەها خەلیل مستەفا، فەرماندەیەکی ئەنجومەنەکە رایگەیاندووە، ژمارەیەک سەربازی بەریتانی و فەرەنسیش لەناو ئەو هێزەی ئەمریکان، کەسەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، تورکیا هەڕەشەی چوونە ناو منبج و دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارۆچکەیەشی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.