په‌یمانگاى ئاشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانى ئه‌مریكا كه كار ده‌كات بۆ ڕێگرتن و چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكى و توندوتێژى له سه‌رانسه‌رى جیهان، رۆژى چوارشه‌ممه 4ى ئادارى 2018 پانێلێكیان ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ى ره‌وشى عێراق و سوریا و ڕیگرى كردن له زیندوو بوونه‌وه‌ى داعش و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه.
له‌سه‌ر ره‌وشى سوریا و كورده‌كان، له وڵامدانه‌وه‌ى پڕسیاریك مه‌كگۆرك وتى: كورده‌كان هاوپه‌یمانى ئێمه بوونه دژى شه‌رى داعش و ڕوڵێكى به‌رچاویان هه‌بوو بۆ له‌ناوبردنى داعش، من دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه مه‌نبه‌ج چۆل ناكه‌ین و هێشتا كارمان ماوه له‌وى و تا كارمان مابێت ئێمه ده‌مێنینه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌كگۆرك وتى: هه‌ر وه‌ك چۆن رژێم هاوكارى و پاریزگارى له هاوپه‌یمانانى خۆیان ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه، ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه هاوكارى و هاوپه‌یمانى هاوپه‌یمانانى خۆمان ده‌كه‌ین.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا برێت مه‌كگۆرك ڕایگه‌یاند: " دایلۆگێكى زۆر باشمان له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا كردووه ئێمه به‌رده‌ه‌وامین له گفتوگۆ" و دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌وشى عێراق چونكه لێره له سوریا چه‌ند هێزێك هه‌یه و ته‌نها بابه‌ته‌كه توركیا و ئه‌مریكا نییه و چه‌ندین گروپى جیاواز هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بابه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به ڕێگایه‌كى دیپلۆماتییه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و تا ئێستا گفتوگۆكانى نێوانمان زۆر باش به‌ڕێوه‌چووه و پێویسته دڵنیایى بده‌ینه هاوپه‌یمانه‌كانمان له مه‌نبه‌ج چونكه رژیمى سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانى پلان و پڕۆژه‌ى خۆیان هه‌یه".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.