گۆشتی ماسی جگه له سووده‌كه‌ی به‌ڵام هه‌ندێجار به هۆی ئێسكه ورده‌كانی(د‌رك) له قورگی مرۆڤ گیر ده‌بێت ،زۆر جاریش له‌كاتی خواردنی كاره‌ساتی لێكه‌وتۆته‌وه، به تاییبه‌تی له‌لای منداڵان.
زۆرجاریش كاتێ دڕكێكی ووردی ماسی له‌نێو قورگدا گیرده‌خوات و به‌كۆكه و ئاو خواردن و ھیچ شتێك نایه‌ته ده‌ره‌وه بۆیه لێره‌دا چه‌ند پێكھاته‌یه‌كی خۆراكی و رێگاچاره‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌روو تا زیان به‌قوڕگت نه‌گه‌یه‌نێت.
- زه‌یتی زه‌یتوون: خێرا ١ كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتون بخۆره‌وه ئه‌مه‌ش ناو قوڕگ لوس ده‌كات و دڕكه‌كه تێ ده‌په‌رێنێت به‌ره‌و گه‌ده.
- ئاوی لیمۆ: خواردنه‌وه‌ی ١ په‌رداخ ئاوی لیمۆ به‌سووده بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دڕكه ماسییه‌ی له‌قوڕگدا گیری خواردووه بتوێته‌وه به‌ھۆی ترشی ئاوی لیمۆكه‌وه.
- سركه‌ی سێ‌و: كوپێك سركه‌ی سێ‌و بخۆیته‌وه به‌سووده له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاو.
- كه‌ره بخۆیت باشه چونكه دڕكه‌كه ده‌بات.
- مۆز بخۆ: ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی كاریگه‌ره بۆ ڕادانی دڕكه‌كه له‌نێو قوڕگدا دواتریش په‌رداخێك ئاو بخۆره‌وه.
- ده‌توانیت پارچه‌یه‌ك نان بكه‌یته نێو ئاو یان شیر و بیخۆیت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھۆی ڕادانی دڕكه‌كه.
سه‌رچاوه/ ته‌ندورستی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.