Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:23

ئه‌ڵمانیا لوتکه‌ى ڕوسیا و ئێران و تورکیا به‌ لوتکه‌ى شه‌ڕ ناوده‌بات

كۆبوونه‌وه‌ سێ قوڵییه‌كه‌ی نێوان روسیا و ئێران و توركیا
ئه‌ڵمانیا لوتكه‌ى ڕوسیا و ئێران و توركیا به‌ لوتكه‌ى شه‌ڕ ناوده‌بات
کوردستان TV
100%

وه‌زیرێكى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا لوتكه‌ سێ قۆڵیه‌كه‌ى نێوان ڕوسیا و ئێران و توركیا به‌ لوتكه‌ى شه‌ڕ ناوبرد.

به‌پێى هه‌واڵێكى دى ده‌بلیوى ئه‌ڵمانى نیلسن ئانه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رۆژى چوارشه‌ممه‌ 4ى نیسانى 2018  ڕایگه‌یاند: له‌ ڕاستیدا كۆبوونه‌وه‌ى پوتین و ئه‌ردۆغان و ڕوحانى كۆبوونه‌وه‌ى "لوتكه‌ى شه‌ڕه‌" هه‌روه‌ها وتى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌ تا ئێستا جێگاى بێهواییه‌ و به‌ڕاى من ناگاته‌ ئه‌نجامى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سیاسى. 

ئانن باسى له‌وه‌شكرد كه‌ ڕوسیا و ئێران و توركیا به‌شداریان كردووه‌ له‌ شه‌رى سوریا و پێویسته‌ كفتۆگوكان له‌ ڕێگاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێن چونكه‌ ته‌نها ئه‌وان ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌رى سیاسى و بێ لایه‌نانه‌ بڕیار ده‌ده‌ن. 

هه‌ر له‌ هه‌مان رۆژدا واته‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 4/4/2018 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سێ قوڵى له‌ نێوان ڕوسیا و ئێران و توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا و ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر ره‌وشى سوریا. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.