ئه‌مڕۆ هەینی به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ڕژێمی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوا له توركیا ده‌كات به زووترین كات له رۆژئاوای كوردستان بكشێته‌وه، هه‌روه‌ها به هێزێكی داگیركه‌ری وەسف دەكات.
به‌شار جه‌عفه‌ری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای كرد پاڵپه‌ستۆ بخرێته سه‌ر توركیا تا له عه‌فرین و ئه‌لباب و جه‌رابلووس بكشێته‌وه، چونكه ئه‌وێ خاكی سووریایه.
جه‌عفه‌ری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی " توركیا هێزێكی داگیركەره، بۆیه پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵه‌په‌ستۆی بخاته سه‌ر، تا خاكی سووریا بەجێ بێڵێت".
له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه گوتبووی ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له سووریا ده‌كشێنێته‌وه، جه‌عفه‌ری بێئاگایی سووریای له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی دا تاوه‌كو ئێستا له‌و رووه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.