کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" کۆمسیۆن 6 ھەزارو 986 کاندیدی لایەنە سیاسیەکانی قبوڵکردوە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق.
رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو کاندیدانەی کە لەرێگەی لایەنە سیاسیەکانەوە خۆیان کاندیدکردبوو ناوەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کرا، بۆ ئەوەی بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، وه ژمارەیەکیان لەلایەن کۆمسیۆنەوە قبوڵنەکران.
راشیگەیاند، ئەو کاندیدانەی کە لەلایەن لایەنە سیاسیەکانەوە پێشکەش بە کۆمسیۆن کرابوون ژمارەیان 7 ھەزارو 180 کاندبوون، لەو ژمارەیەش 6ھەزارو 986 کاندیدیان، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان قبوڵکران، بۆ ئەوەی وەک کاندید بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بکەن.
بڕیارە 12ى ئایاری ئەمساڵ ھەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەبچێت، 15ى ئەم مانگەش بانگەشەی ھەڵبژاردن لەسەرتاسەری عێراق دەستپێدەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.