ئەمڕۆ هەینی، ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا و ئیمانویل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
كهنالى "روسیا الیوم"، بلاوى كردهوه، كه ماکرۆن پەیوەندیی تەلەفۆنی لهگهل پوتین ئهنجام داوهو هەردوولا تاوتوێی دۆخی سووریا و پێشهاتە سیاسیهكانى ناوچەکەیان کردووە.
پوتین، جەختی لە هەڵوێستەکانی کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنقەرە کردووەتەوە، کە هەفتەی رابردوو لە نێوان پوتین و رۆحانی و ئەردۆغاندا بەڕێوەچوو، تیایدا تهئكیدیان لەسهر یەکگرتووی خاکی سووریا كردهوه.
ههروهها دۆخی غوتە و رەوشی مەدەنیەکان باس کراو جەختیش کراوەتەوە لە پاراستنی گیانی مەدەنییەکانی ئەو شارە.
هاوکات چاوەڕێ دەکرێت ماکرۆن، له 25/5/2018 بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابووری پترسبۆرگ سەردانی رووسیا بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.