هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له قه‌زای خانه‌قین هه‌وڵی خۆكوشتنی ده‌دا، به‌ڵام هاورێیهكهی كه پێشمه‌رگه بووه، ویستوویه‌تی رێگای لێبگرێ و نه‌هێڵێ كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێ، كه‌چی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به‌هه‌ڵه فیشه‌كێكی به‌رده‌كه‌وێ و له جێگای هاورێكه‌ی ده‌بێته قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌وڵیدا هاوڕێكه‌ی له خۆكوشتن رزگار بكات كه له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌یویست به ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێ، كه‌چی ئه‌و گه‌نجه‌ی دهیويست خۆی بكوژێ ، به‌هه‌ڵه فیشه‌كێكی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ و ده‌بێته بكوژی هاوڕێكه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتنی دا ساغ و سه‌لامه‌ته و هاوڕێكه‌شی له پێناوی ئه‌ودا خۆی كرده قوربانی.
له ئێستاشدا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دۆسیه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.