Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:24

سیخوڕه‌ رووسه‌که‌ی دانیشتووی به‌ریتانیا له‌ مه‌رگ رزگاری بووه‌

كچه‌كه‌یشی له‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستاوه‌ توانیویه‌تیی قسه‌ بكات
سیخوڕه‌ رووسه‌كه‌ی دانیشتووی به‌ریتانیا له‌ مه‌رگ رزگاری بووه‌
کوردستان TV
100%

سێرگێی سكریپاڵ ئه‌و سیخوڕه‌ رووسیه‌ی كه‌ دانیشتووی به‌ریتانیایه‌ و ژه‌هراویی ببوو له‌ مه‌رگ رزگاری بووه‌، كچه‌كه‌یشی كه‌ وێڕای ئه‌و ژه‌هراویی ببوو، له‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستاوه‌ توانیویه‌تیی قسه‌ بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی جه‌نجاڵی نێوان به‌رپرسانی به‌ریتانیا و رووسیا، ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كانی ئه‌م سیخوڕه‌ن كه‌ به‌ وته‌ی به‌رپرسانی به‌ریتانیی به‌ هۆكاری نادیار مردوون.

وه‌ك ئاشكرا بووه‌ سكریپاڵ ئه‌گه‌ری مه‌رگی تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌ره‌و بارودرخێكی ته‌ندرووستیی باشتر هه‌نگاویناوه‌. به‌ڵام رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانیی نووسیویه‌تیی ئه‌و ژه‌هره‌ی كه‌ ده‌رخواردی سیخوڕه‌كه‌ دراوه‌ له‌ شارێك به‌ناوی" شێخانی " له‌ ناوچه‌ی " ڤۆڵگای " رووسیا هێنراوه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی كیمیاوییه‌ و به‌بێ مۆڵه‌تی حكومیی هیچكه‌س بۆی نییه‌ بچێته‌ ناو شاره‌كه‌. به‌ڵام حكومه‌تی رووسیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ راست بێت.

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كانی سكریپاڵ، مشتومڕی نێوان به‌رپرسانی رووسیا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا ئه‌وانیش ژه‌هرخوارد كراون یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچكه‌س له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌ تا خۆراكیان پێبدات، بۆیه‌ له‌ برسان مردوون. كه‌ ئه‌م بابه‌تی مه‌رگی ئاژه‌ڵانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا بووه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمانی چاودێران.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.