Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:15

زڕ دایک

زڕدایكه‌كه‌م زۆڕ ڕاستگۆتره‌ له‌دایكم
کوردستان TV
100%

ڕۆژێك منداڵێك دایكی ده‌مرێت ،باوكی ژنێكی تر ده‌هێنێت باوكه‌كه‌ هه‌رده‌م ئامۆژگاری ژنه‌ تازه‌كه‌ی ده‌كرد كه‌زۆر ئاگای له‌كوڕه‌كه‌ی بێت تا هه‌ست به‌له‌ده‌ستدانی دایكی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌كات.

باوكه‌كه‌ ڕۆژانه‌ پرسیاری له‌منداڵه‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ زڕ دایكه‌كه‌ی چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كات ،به‌ڵام منداڵه‌كه‌ هه‌رگیز قسه‌ی نه‌ده‌كرد ، ئه‌م جاره‌یان به‌شێوازێكی تر پرسیاری له‌منداڵه‌كه‌ی كرد گووتی: كوڕه‌كه‌م جیاوازی نێوان دایكت و زڕدایكه‌كه‌ت چیه‌؟

منداڵه‌كه‌ گووتی: زڕدایكه‌كه‌م زۆڕ ڕاستگۆتره‌ له‌دایكم چونكه‌ دایكم هه‌میشه‌ درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردم باوكه‌كه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی پێ سه‌یر بوو بۆیه‌ گووتی چۆن ؟

كوڕه‌كه‌ گووتی: دایكم هه‌موو جار سوێندی ده‌خوارد هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كردم ئه‌گه‌ر زوو نه‌یته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ یان له‌قسه‌م ده‌رچی نانت ناده‌مێ منیش گۆێم پێنه‌ده‌دا قسه‌ی دایكم ده‌شكاند به‌ردوام ده‌بووم له‌یاری كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم پاشان كه‌ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ دایكم نانی پێده‌دام.

به‌ڵام زڕ دایكه‌كه‌م زۆر ڕاستگۆیه‌ ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك دره‌نگ بگه‌ڕێیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ نانت ناده‌مێ ،وه‌بێ یه‌ك و دووهه‌ڕه‌شه‌كه‌ جێ به‌جێ ی ده‌كات هه‌ربۆیه‌ دوو ڕۆژه‌ نانی پێنه‌داوم به‌برسیتی ماومه‌ته‌وه‌ چونكه‌ قسه‌ی زڕدایكم شكاندووه‌.

سه‌رچاوه‌/ م. ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.