میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه كه له رووداوێكدا شۆفێرێك خۆی كردووه به‌ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كدا و سێ كه‌سی كوشتوه و 30ی دیكه‌شی برینداركردووه.
سایتی رۆژنامه‌ی رینیشیه پۆستی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه رووداوه‌كه له شاری مۆنسته‌ری باكوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته بووه و شۆفێرەکە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری پێبووە، تائێستاش هیچ راپۆرتێكی ره‌سمی له‌باره‌ی هێرشه‌كه لەلایەن بەرپرسانی ئەڵمانیاوە بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌ڵمانیا به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه پێده‌چێت ئه‌و كاره كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.