له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى خولى ئیتاڵیا ، له‌هه‌فته‌ى سی و یه‌كى خولدا ، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه ، بینڤینتۆ میواندارى یۆڤانتۆسى كرد ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دووچارى شكستێكى قورس هات به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل شكستى هێنا ، له‌و یاریه‌دا دیبالاى هێرشبه‌رى یۆڤى توانى هاتریك بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكات كهگۆلهكانى له‌خوله‌كانى 16، 48،74 تۆمارى كرد ، گۆلى چواره‌مى یۆڤى یاریزان دۆگلاس كۆستا له‌خوله‌كى 82 تۆماری كرد .
دووگۆلهكهى بینڤینتۆ له‌ڕێگاى یاریزان دیاباتى له‌خوله‌كه‌كانى 24 ، 51 تۆمار كرا
یۆڤانتۆس به‌براوه‌بوونى له‌م یاریه‌دا له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه له‌پله‌ى یه‌كه‌مه به 81 خاڵ ، له‌به‌رامبه‌ر بینڤینتۆ له‌كۆتا ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه به 13 خاڵ
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.