گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،رایده‌گه‌ێنێ، چاودێری ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كه‌ین كه باس له سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ن له حه‌وتی نیساندا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ترسناكانه راستبن، ئه‌وا پێویست به وه‌ڵامێكی به‌په‌له‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه.
هیزه‌ر ناوێریت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هێرش چه‌كی كیمیایی به غازی ژه‌هراوی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دومای سووریا له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه رایگه‌یاند: له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كه‌ین كه باس له سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ن له حه‌وتی نیساندا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ترسناكانه راستبن، ئه‌وا پێویست به وه‌ڵامێكی به‌په‌له‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه پێشتر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی دژ به گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌كارهێناوه.
گوتیشی: پێویسته هه‌رچی زووه رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به‌رپرسیار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی هاوشێوه دووباره نه‌كرێته‌وه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمیایی كردوویه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی به شارۆچكه‌ی دوما كه كۆتا خاڵی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، 40 مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی دیكه‌ش كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری غازه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.