Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 06:58

باڵه‌خانه‌که‌ى تره‌مپ گڕی گرت

هێشتا هۆیه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌
باڵه‌خانه‌كه‌ى تره‌مپ گڕی گرت
کوردستان TV
100%

له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ى تره‌مپ به‌هۆى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ پیاوێكى به‌ساڵاچوو به‌هۆى سووتاوى گیانى له‌ده‌ستدا .

رۆژى شه‌ممه‌ 7ـى نیسان 2018 له‌ شارى نیویۆرك ئاگر له‌ نهۆمى 50ـی باڵه‌خانه‌ى تره‌مپ كه‌وته‌وه‌، به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه‌ پیاوێكى ته‌مه‌ن 67 ساڵ گیانى سووتا و به‌هۆى سووتاوى له‌شى له‌ نه‌خۆشخانه‌ دواى كاتێكى كه‌م گیانى له‌ده‌ستدا.

دانیه‌ل نیگرو به‌رپرسی پۆلیسى ئاگر كوژێنه‌وه‌ى شارى نیویۆرك وتى ئاگره‌كه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى باڵه‌خانه‌كه‌ى تره‌مپ هێشتا هۆیه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌ به‌ڵام له‌ كاتژمێر 5:30 ئیواره‌ كاتێك كارمه‌ندانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ گه‌یشتن ئه‌پارتمانه‌كه‌ به‌ ته‌واوى گرى گرتبوو .

نیگرو به‌ په‌یامنێرانی وت ئاگره‌كه‌ زۆر بوو و له‌ په‌نجه‌ره‌كانه‌وه‌ دووكه‌ڵێكى ره‌شى زۆر ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌روه‌ك ده‌زانن ئاپارتمانه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌.

به‌ پێى زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن لقى پۆلیسى شارى نیویۆرك له‌ تۆمارى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌پارتمانه‌كه‌ى نهۆمى 50 كه‌ ئاگرى لێكه‌وتۆته‌وه‌ تۆد براسنه‌رى 67 ساڵ كه‌ به‌هۆى سووتانى له‌شى گیانى له‌ده‌ستدا كه‌ ئه‌پارتمانه‌كه‌ى له‌ ساڵى 1996 كڕیوه‌.

له‌و رووداوه‌شدا چوار كارمه‌ندى ئاگر كوژێنه‌وه‌ برینداربوونه‌ و پشكنینیش به‌رده‌وامه‌.

دوابه‌دواى ده‌نگوباسى ئاگره‌كه‌ تره‌مپى سه‌رۆك ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا كه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ وتی: ئاگره‌كه‌ ته‌واو بوو و ته‌نها له‌ نێو ئه‌و ئاپارتمانه‌ بووه‌ و باڵه‌خانه‌كه‌ زۆر به‌ باشى بنیات نراوه‌ و تیمى ئاگر كوژێنه‌وه‌كه‌ له‌ كارمه‌ندى ئافره‌ت و پیاو كارێكى مه‌زنیان كرد زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م.

له‌ كاتێكدا له‌ دانیه‌ل نیگرو به‌رپرسى پۆلیسى ئاگر كوژێنه‌وه‌ى شارى نیویۆركیان پرسى ده‌رباره‌ى لێدوانه‌كه‌ى دونالد تره‌مپ كه‌ تا چه‌ند راستن ده‌رباره‌ى باشى باڵه‌خانه‌كه‌ له‌ رووى ئه‌ندازیارى و بنیاد نانییه‌وه‌، نیگرو وتى: به‌ڵى ئه‌و ته‌لاره‌ زۆر به‌ باشى دروست كراوه‌ و هه‌روه‌ها نهۆمى سه‌ره‌وه‌ و ژێره‌وه‌ی نهۆمه‌كه‌ى ئاگرى گرتبوو هیج زیانێكى پێ نه‌گه‌یشتووه‌. 

نیگرو له‌ دریژه‌ى تێبینییه‌كانى وتى: هیچ له‌ ئه‌ندامانى خێزانى تره‌مپ له‌ ته‌لاره‌كه‌ نه‌بوونه‌ ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ ئاگر له‌ نهومى ئه‌پارتمانى 50 هه‌مینى باڵه‌خانه‌كه‌ رووى دا.

دانیه‌ل نیگرو وتى نزیكه‌ى 200 كارمه‌ندى ئاگر كوژێنه‌وه‌ و كرێكارى خزمه‌تگوزارى پزیشكى كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد و ئاگره‌كه‌ ته‌واو كۆنتڕۆل كرا. 

هه‌ندێك له‌ نیشته‌جێی ئه‌و شوێنه‌ وتیان: له‌ كاتى ئاگر كه‌وتنه‌كه‌ى باڵه‌خانه‌كه‌ ئه‌وان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌ تا باڵه‌خانه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن.

باڵه‌خانه‌كه‌ هى سه‌رۆك دۆنالد ترمپه‌ و ئه‌پارتمانێكیان هه‌یه‌ له‌ نهۆمى 58 و بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ڕێكخراوى تره‌مپ له‌ نهۆمى 26ـه‌ و باڵه‌خانه‌كه‌ به‌رزى 202 مه‌تر ده‌بێت و به‌ ناوى تره‌مپ خۆیه‌تى.

 


له‌ ئه‌سێوشه‌یتد پرێس وه‌رگیراوه‌
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی / سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.