Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 23:28

به‌ وێنه‌وه‌ .. به‌ریتانییه‌کان له‌گه‌ڵ شیعه‌ کۆده‌بنه‌وه‌و سه‌ردانی مه‌زاری ئیمامی عه‌لی - یش ده‌که‌ن

به‌ر له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق
کوردستان TV
100%

راب ماكرو جۆن ویڵكس باڵیۆزانی بریتانیا له‌ ته‌هران و به‌غدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عێراقی كۆبوونه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ راب ماكر ، باڵیۆزی بریتانیا له‌ ته‌هران له‌ توێتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی و عه‌مار ئه‌لحه‌كیم و هادی عامری نووسیوویه‌تی.. له‌گه‌ڵ چه‌ند كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان ئه‌نجامدا.

هه‌روه‌ها باڵێۆزی بریتانیا وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی ،جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق و عه‌مار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بڵاوكرده‌وه‌.

هاوكات باڵێوزی بریتانیا وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی مه‌زاری ئیمام عه‌لی له‌ نه‌جه‌ف كردووه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی باڵێوزی بریتانیا له‌سه‌ر مه‌زاری ئیمام عه‌لی،موقته‌دا سه‌در له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی لایه‌نگرانی سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ گوتی: ئه‌وه‌مان زانیوه‌، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌ به‌ر ئه‌گه‌ر خودا سه‌ركه‌وتوومان بكات.

ktvktv

 

ktv

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.