Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:28

داعش له‌ناکاو و به‌خێرایی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سووریای گرته‌وه‌

به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو گه‌یشتوونه‌ته‌ باشووری شاری قه‌ریه‌ته‌ینی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق
داعش له‌ناكاو و به‌خێرایی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریای گرته‌وه‌
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی سووریا رایانگه‌یاند: كه‌ چه‌كدارانی داعش ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی بیابانه‌كانی سوریایان خستووه‌ته‌وه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان و به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو گه‌یشتوونه‌ته‌ باشووری شاری قه‌ریه‌ته‌ینی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق.

به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كانی " سه‌بع به‌یار و حاجز و زازا و بیئرغاز "ـیان له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق گرتووه‌ته‌ ده‌ست.

به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییانه‌ داعش به‌بێ هیچ پێكدادانێك و دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌م ناوچانه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌.

پێشتر سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: كه‌ ستراتیجیه‌تی سوپای ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی دژی داعش له‌ سووریا پاش وتووێژ و مشتومڕ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ گۆڕانگاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

ژه‌نه‌ڕاڵ كێنێس مه‌كێنزی وتیشی: هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بووینه‌ كه‌ به‌ كۆتاییهاتنی داعش له‌ سووریا، قه‌باره‌ی مانه‌وه‌مان له‌ سووریا كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا تا ئێستا ئه‌م سیاسه‌ته‌ نه‌بووه‌ته‌ كرده‌یی.

 

 

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.