Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:05

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد

سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد
کوردستان TV
#6 #7
100%

ئه‌مڕۆ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی و جەختیشی لە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو كردەوە لە بەدیهێنانی سەقامگیری و پەنادانی خەڵكی لێقەوماو و ئاوارە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هاوكێشە و پێشهاتە سیاسییە نوێیەكان ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ئەو تەحەدییاتەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیدا لە قۆناغی داهاتوو دێنە كایەوە.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.