پێشبینى كردن زانستیكى فێڵباز و مه‌ترسیداره، ئێمه وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس زۆربه‌ى كات پرسیارمان لى ده‌كرێت مه‌شق و ڕاهێنان بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م شاره‌زاییه ئاڵوزه تا بۆچوونى خۆمان بده‌ین له‌سه‌ر ساڵیادى سیاسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان، له پێش داگیركردن یا به شێوه‌یه‌كى ترسنامتر له ماوه‌ى داگیركردن.
ڕۆبێرت فیسك په‌یامنێر و ڕۆژنامه‌نووسێكى شاره‌زایه و چه‌نده‌ها خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه له ڕۆژنامه‌ى ئیندیپێندنت، بۆ ماوه‌ى 40 ساڵه له وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌ژیت چه‌نه‌ها نووسین و لێكوڵێنه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر رووداوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ك ره‌وشى لوبنان، پێنچ داگیركه‌ردنه‌كه‌ى ئیسرائیل، جه‌نگى ئێران و عێراق، شه‌رى ناوخۆى جه‌زایر، داگیركردنى ئه‌فغتنستان له‌لایه‌ن سۆڤیته‌وه، داگیركردنى كوێت له لایه‌ن صدامه‌وه جه‌نگى بۆسنه و كوسوفوو، داگیركردنى عێراق و لابردنى صه‌دام و شۆڕشى به‌هارى عه‌ره‌بى كه له ساڵى 2011 ده‌ستى پێكرد.
ڕۆبێرت فیسك له دایكبووى شارى كێنتى به‌ریتانیایه له ساڵى 1946 و ده‌ستى به كاركردن كرد له له ڕۆژنامه‌ى ئیندیپێندنت له ساڵى 1989، هه‌روه‌ها چه‌ند كتێبی پڕ فرۆشی نووسیووه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ك میهره‌بانى له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و جه‌نگى مه‌زن بۆ شارستانیه‌ت، فیسك بروانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له زمانى ئینگلیزى و كلاسیك هێناوه له زانكۆى لانكسته‌ر و دكتۆراشى له سیاسه‌ت به‌ده‌ست هێناوه له كۆلێژى ترینیتى له ده‌بلین.
ڕۆبێرت فیسك له نووسینیكى له ڕۆژنامه‌ى ئیندیپێندنت له‌سه‌ر پێشبینیكه‌ى نووسیویتى كه ئه‌و له سه‌ره‌تاى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵه بووه و ئێستا هۆكارى هه‌ڵه‌كه‌شى روونكردوته‌وه.
له نووسینه‌كه‌ى دا ڕۆبێرت ده‌ڵێ: كاتێك هاتمه‌وه له عه‌فرین له دیمه‌شق هاوڕێیه‌كى سوریم بینى و پى وتم ئه‌ى تۆ نه‌ت وت توركیا ناچێته نێو عه‌فرین، من پێشتر له كاتى ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین، سه‌ردانى ئه‌و شاره‌م كرد و وتم توركیا به‌نیاز نییه بچێته ناو عه‌فرین.
فیسك ئه‌لى وته‌كه‌ى چرچڵم بیركه‌وته‌وه كه له‌سه‌ر كلیمانت ئاتلى وتبوى " به‌رخێكه له به‌رگى مه‌ڕدا" ده‌بوایه باشتر هڵسه‌نگاندنم بۆ بكردایه، ئاتلى له ده‌نگدانه‌كه‌ى ساڵى 1945 بردیه‌وه و توركه‌كانیش له 18ـی ئادار چونه ناو عه‌فرین.
له درێژه‌ى نووسینه‌كه‌یدا فیسك ئه‌ڵێ من هه‌رچه‌نده نه‌م وت توركیا شوێنه‌كه ناگرێت به‌ڵام وتم هاوڕى سورییه‌كه‌م پێی وتم له زۆر پێشبینییه‌كانت له‌سه‌ر جه‌نگ و توركیا راست بوون به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان راست نه‌بوو، من دانى پێده‌ده‌م كه قسه‌كه‌ى راست بوو.
گرفته‌كه بێگومان كورده‌كان بوو به تایبه‌تى خه‌ڵكه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستن یه‌په‌گه و هاوكارانیان، من له‌خوم ده‌پرسی چۆن كورده‌كان كه توانیان ئه‌فسانه‌ى داعش تێك بشكینن ئه‌وان چۆن توانیان زۆرێنه‌ى ئه‌و ڕێبازه خراپه خاپوور بكه‌ن، به‌ڵام پاشان بدۆڕێن به‌رامبه‌ر به توركه‌كان؟
ڕۆبێرت فیسك له نووسینه‌كه‌ى دا ده‌ڵێت له‌ده‌ستدانى عه‌فرین وه‌ك راده‌ستكردنى كه‌ركوك بوو نووسه‌ر به‌م شێوه‌یه نووسیویه‌تى:
هه‌ڵه‌ى من بوو --- هه‌ڵه‌یه‌كى راسته‌قینه‌م له بیر كرد له هونه‌رى هه‌ڵه‌ى پێشبینى كردن، كورده‌كان له‌سه‌ر خاكى خۆیان نه‌وه‌ستان دژى هێزى عێراقى له كه‌ركوك، ئه‌وان هیڵى ده‌ستبه‌ردارى هێڵى پێشه‌وه بوون، كه ئه‌مه كتوپر دووباره كردیان له عه‌فرین به شێوه‌یه‌كى تر، به‌ڵام بۆچى روسییه‌كان كورده‌كانیان به‌جێ هێشت بۆ چاره‌نووسیان؟
نووسه‌ر ده‌ڵێت:
ئه‌مانه چه‌ند هۆیه‌كن سه‌ره‌تا روسیه‌كان بێزار ببوون له كارى هاوبه‌شى كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان له سوریا و هه‌روه‌ها له عێراقیش هه‌ر وه‌ك وته‌ى هاوڕێ سورییه‌كه‌م "هه‌موو هێلكه‌كانیان له سه‌به‌ته‌ى ئه‌مریكى دانا".
دووهه‌م كوشتنى گه‌وره ئه‌فسه‌رێكى سوپاى روسیا كه به پشكى گوله هاوه‌ن كوژرا و بۆ شارى دیزه‌وه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنرابوو له‌و كاته‌ى كه ئه‌مریكیكان ڕێره‌وێكى ئازادیان گرتبوو كه هێزه كوردییه‌كان به‌ڕێوه بوون به‌ره‌و ڕه‌ققه، ئایه كورده‌كان یارمه‌تى داعشیان دا؟ ئه‌وان قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كرد ماوه‌ى چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك بۆ لێدانێك له روسیا.
له‌وانه‌ش گرنكتر، ئه‌و ڕووداوه‌ى كه كاتێك كورده‌كان به ئه‌نقه‌ست پردێكى سه‌ربازیان خاپوور كرد له‌لایه‌ن روسیه‌كان دروست كرابوو به‌سه‌ر ڕووبارى فورات بۆ میلیشا هاوپه‌یمانییه‌كانى له سوریا دواجار كورد ده‌روه‌ازه‌ى ئاویان كرده‌وه ڕووباره‌كه‌و پردىه‌كه‌ش به‌هۆى لافاو ڕووخا.
به‌بێ به‌رگرى ئاسمانى له لایه‌ن روسیاوه و هه‌روه‌ها توركیا ڕێگه‌پێدانى ڤلادمیر پوتینیان ده‌بێت هه‌بووبى تا ئاڵاى توركیا به‌رز كه‌نه‌وه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له عه‌فرین، كورده‌كان چاره‌نووسى دۆڕ‌انى شه‌ر بوون هاووڵاتییه سیڤیله‌كان به ده‌یان هه‌زار شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت و هه‌روه‌ها هێزه‌كانى یه‌په‌جه هیچ گومانم نییه كه ئوردۆغان و پوتین چێژ له قسه‌كانیان وه‌رده‌گرن له ئه‌نقه‌ره به كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ئه‌تۆمى له توركیا و روسیا و جه‌خت له كردنه‌وه‌ى قه‌ڵغانێكى به‌رگرى مووشه‌كى نوێ ده‌كه‌ن، من باوه‌ڕ ناكه‌م باسى عه‌فرینیان كردبێت.
بۆچى ده‌بێت سه‌رۆك كۆمارى ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانى بچێته پاڵ ئه‌وان، ئه‌و خه‌مخۆرى كورده‌كانه؟
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.