Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 23:35

کۆمسیۆن ناوی کارمەندانی دەنگدان ئاشکرادەکات

كۆمسیۆن پێویستیان بە 300 هەزار فەرمانبەرە
کوردستان TV
100%


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەڕێی تیروپشكەوە ناوی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەیەنێت و زیاتر لە سێ ملیۆن كەسیش فۆڕی پڕكردۆتەوە.

رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاندووه‌ بڕیارە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ 9ی نیسانی 2018، لەبەغدا  لەڕێی سیستمێكی ئەلیكترۆنییەوە تیروپشك بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە دەیانەوێت بۆ رۆژی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەك كارمەندی كۆمسیۆن لەناوەندەكانی دەنگداندا كاربكەن.

گوتیشی: زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار كەس لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق ناوی خۆی تۆماركردوەو وەك كۆمسیۆنیش پێویستمان بە 300 هەزار فەرمانبەرە بۆ رۆژی هەڵبژاردن.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 12ی ئایاری ئەمساڵ بەرێوەبچێت و 88 لیست و هاوپەیمانی كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسی دەكەن، كە بە سەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە و 24 ملیۆن كەسیش مافی دەنگدانیان لە پڕۆسەکەدا هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.