بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەی دووما لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق، لانی کەم 70 کەس گیانیان لەدەستداوەو سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
لە چەندین سەرچاوەی دیکەوە، ژمارەی مردووەکان بە زیاتر لە 100 کەس ئەژمار کراوە، بەڵام بە گوێرەی بی بی سی، رێکخراوی یەکێتی بوژاندنەوەی تەندروستی، مردنی 70 کەسی به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له لایه‌ن رژێمى سووریاوه پشتڕاست کردووەتەوە.
سەبارەت بە رووداوەکە، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەوەکانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی رژێمی سووریا و رووسیا دەکات و هه‌ردوو وولات به ئه‌نجامده‌رى هێرشى كیمیایی تۆمه‌تبار ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.