به رۆكێت هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی تیفۆر و ئه‌مریكاش ره‌تیده‌كاته‌وه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام درابێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا" پنتاگۆن " سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له شاری حمسی سوریا به ئاژانسی سپۆتنیكی روسی راگه‌یاند: ئێمه ئاگاداری ئه‌و راپۆرتانه‌ین،به‌ڵام ناتوانین هیچ شتێك پشتڕاست بكه‌یه‌نه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سوریا راگه‌یاند: بنكه‌ی T4ی ئاسمانی چه‌ند رۆكێتێكی به‌ركه‌وتووه و گومان ده‌كرێت هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌نجام درابێت.
بنكه‌ی ئاسمانی T4ی ئاسمانی شوێنێكی ستراتیژیه له نێوان شاری حمس و ته‌دموری رۆژئاوای سوریا، ئه‌و بنكه‌یه به‌شێكی گرنگی فڕینی فڕۆكه‌كه‌كانی سوریا و رووسیا له خۆده‌گرێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌چه‌كی كیمیاوی هێرش كرایه سه‌ر دۆما له غۆته‌ی رۆژئاوای سوریا،دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تویتێكدا به‌شار ئه‌سه‌دی به ئاژه‌ڵ ناوبردوو راشیگه‌یاند، كه ده‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د باجێكی گه‌وره بدات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.