Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:38

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى کۆتای پاڵه‌وانه‌کان ئه‌م دوو یاریه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كاتژمێر 9:45 خوله‌كى شه‌و هه‌ردوو یارى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌میانى یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، كاتژمێر 9:45 شه‌و دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،  ڕۆما میواندارى بارسێلۆنا ده‌كات ، یان  ئیتاڵیه‌كه‌ یارى چوونى به‌ئه‌نجامێكى قورس دۆڕاندووه‌ ، ئه‌ركیان ئاسان نیه‌ له‌به‌رده‌م بارسێلۆنا بتوانن ئه‌نجام یه‌كسان بكه‌نه‌وه‌ به‌جۆرێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن بۆ قۆناغى داهاتووى خول ، ئه‌رك گرانى رۆما له‌و یاریه‌ به‌هۆى به‌هێزى و پێكهاته‌یه‌كى باشى بارسێلۆنایه‌ زیاتر ئه‌ركی ئه‌م یانه‌یه‌ى قورس كردووه‌ بتوانێ به‌ئه‌نجامێكى باش براوه‌ بێت .
بارسێلۆنا ئه‌ركى ئاسانه‌ له‌م یاریه‌ به‌هۆى تۆمارى گۆلێكى باش له‌یارى چوون كاتێك به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو ، بۆیه‌ ئه‌ركى یانه‌ى بارسێلۆنا له‌م یاریه‌ ئاسانه‌ بتوانێ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتوو 

له‌یاریه‌كى دیكه‌ى خولدا،  مانچسته‌ر سیتى میواندارى لێڤه‌رپول ده‌كات ،  مانستى ئه‌نجامى یارى چوونى له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول به‌شكست به‌كۆتا هێناوه‌ كاتێك به‌سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ى ته‌واو كرد ، یانه‌كه‌ى گواردیۆلا ئه‌ركى ئاسان نابێ له‌م یاریه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى پیپ له‌دوای یارى چوون له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ، بۆ یارى گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى ئه‌نجامى ئه‌م یاریه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ 90 خوله‌ك له‌به‌رده‌ممان ماوه‌ ،  مانچسته‌ر سیتى له‌كاتێك رووبه‌رووى لێڤه‌رپول ده‌بێته‌وه‌ له‌پریمه‌رلیگ له‌به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد دووچارى شكست هات . 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.