گریزمانى فه‌ره‌نسى ، ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى له‌لێدوانى بۆ كه‌ناڵى تیلیفوتى فه‌ره‌نسى ، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و بڵاوكراوانهى ڕه‌تكرده‌وه له‌سه‌ر ڕێكهوتنى سه‌ره‌تای له‌گه‌ڵ یانه‌ى بارسێلۆنا له‌پێناو په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه لههاوینهدا ، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانى بڵاوكراوه له‌سه‌رى ڕه‌تده‌كاته‌وه ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیچ په‌یوه‌ندى و قسه و ڕێكه‌وتنێك نیه له‌نێوانمان ، یاریزانى ناوبراو په‌یوه‌ست بوونى خۆی بهیانهكهى دووپات كرده‌وه له‌ئێستادا
له‌ماوه‌كانى ڕابردوو هه‌واڵى ڕۆژنامه و میدیاكانى جیهانى بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر ڕێكهوتنى نێوان بارسێلۆنا و گریزمان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه‌رزى داهاتوو ئه‌ستێره فه‌ره‌نسیه‌كه له‌ڕیزه‌كانى یانه كه‌ته‌لۆنیه یارى بكات وه‌ك هێرشبه‌رێكى دیار
گریزمان له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى توانیویه‌تى ئاستێكى باش نیشانبدات ، وههۆكارێكى باش بێت بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه‌له‌ئێستادا له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه به 68 خاڵ ، وهگریزمان له‌م وه‌رزى لالیگا توانیویه‌تى 19 گۆل تۆماربكات له‌پله‌ى پێنجه‌مى ڕیزبه‌ندى گۆلكارانى خوله
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.