پاراستنی چاو وه‌كو هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته بۆمرۆڤ گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چاو به هۆی بینینه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌كان، له لایه‌نی ته‌ندروستی گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاو له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تری جه‌سته هه‌ستیارتره و زیاتر بۆیه بۆ پاراستنی چه‌ند زانیاری سه‌ره‌تایی بۆ پاراستنی چاوه‌كانتان ده‌خه‌ینه‌رو:
- تا ده‌توانی و بۆت دهلكرێت ده‌ستت دور بگره له خوورانی چاوه‌كانت.
- گه‌رما كاریگه‌ری راسته‌و خۆی هه‌یه له‌سه‌ر چاوه‌كانت بۆیه تا ده‌توانی له گه‌رما بییانپارێزه.
- زۆر كه‌س به هۆی تۆز‌و خوبار و دوكه‌ڵه‌وه رووبه‌رووی ئازاری چاو بوونه‌ته‌وه بۆیه تا ده‌توانی چاوه‌كانت له تۆز و خۆل بپارێزه.
كاتێك شتێك ئه‌كه‌وێت ناو چاوت، هه‌وڵ به‌ده هیچ په‌له نه‌كه‌یت و به خێرای ده‌ری مه‌هێنه، به‌ڵكو له‌سه‌ر خۆ ده‌ست بنێ به پێلوی چاوه‌كانت تا دێته ده‌ر، باشتر وایه له‌م ساتانه‌دا سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌ی.
-له كاتی نووستن هه‌وڵبده روناكی زۆر زه‌ق بوونی نه‌بێت و گلۆپێكی كز به‌كار بهێنه.
- له كاتی ئازاری چاو، سه‌ربه‌خۆت و به‌بێ رێنه‌مایی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند هیچ قه‌تره‌یه‌ك به‌كار مه‌هێنه.
- هیچ قه‌تره‌یه‌كی چاو نابێ دوای یه‌ك مانگ به‌كار بهێنن، بۆیه دوای یه‌ك مانگ سه‌ردانی پزیشك بكه‌وه.
- تیشكی خۆڕ زیان به‌خشته بۆ چاو بۆیه تا ده‌توانی چاوه‌كان له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشك بپارێزه.
- زوو زوو سه‌ردانی پزیشكی چاو بكه بۆ پشكنین، هه‌تا ئه‌گه‌ر چاوه‌كانت كێشه یا ئازاریان نه‌بێت.
- خۆت به دوور به‌گره له به‌كار هێنانی هه‌ر جۆره چاوێلكه‌یه‌ك به بێ ئاگاداری و رێنه‌مایی پزیشك.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.