Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:50

پێنتاگۆن: هێرشى سه‌ربازى دژى ئه‌سه‌د به‌دوور نازانین

ماتیس رەخنەی تووندی لە مۆسکۆ گرت
کوردستان TV
#12
100%


وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا، جیمس ماتیس، رایگه‌یاند، واشنتن، ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌ دژى سوپاى سووریا به‌دوور نازانێت.

ئەمریکا ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی رژێمی سوریا بەدوور دانانێت و رەخنەی تووندیش لە روسیا ئەگرێت کە گرەنتی نەداوە بە بەکارنەهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای سوریاوە.

جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە: ئەمجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر رژێمی سوریا بەدوور نازانم، پاش ئەو راپۆرتانەی کە ئاماژە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەن لە شاری دۆمای سوریا.

ماتیس رەخنەی تووندی لە مۆسکۆ گرت کە نەیتوانیوە بە ئەرکی سەرشانی هەستێت بۆ دوورکەوتنەوەی سوریا لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی دژی حکومەتگی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتوویەتی: لە ئێستادا ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بەدوور نازانم.

ئەم لێدوانەی جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەکاتێکدایە، لە بەرواری 7/4/2018 شاری دومای سوریا بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرا و لە ئەنجامیشدا دەیان کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.