Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:31

ترەمپ: لەماوەی 48 کاتژمێری دیکه‌ لەبارەی سووریا بڕیاردەدەین

دوێنیش ترەمپ هەڕەشەی لە بەشار ئەسەد كرد
کوردستان TV
#12
100%


سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لەبارەی سووریا بڕیاردەدەن و رەنگە زووتریش لەو وادەیە بڕیارەکە بدەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لە 48 کاتژمیری داهاتوودا بڕیاری کۆتایی دەدەن لەسەر دۆخی سوریا.

ئەو بڕیارەی ترەمپ، دوای ئەوە هات دوێنی چەکی کیمیای لەشاری دومای ناوچەی غوتە لە سوریا بەکار هات، ترەمپ رایگەیاند، رژێمی سوریا باجی ئەو کارەی دەدات.

دوێنی ترەمپ هەڕەشەی لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کرد بەهۆی بەکارهێهانی چەکی کیمیایی لە دووما و رایگەیاند، باجێکی قورس دەدات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.