ئەمڕۆ دووشەممە 9-4-2018، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و دۆخی سووریایان تاوتوێکرد.
بەگویرەی زانیارییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ( کریملین)، پوتن و ئەردۆغان، رازیبوون لە بەردەوامیدان بە رێککەوتنەکەی نیوانیان سەبارەت بە دۆخی سووریا و هەژموونی سیاسی و سەربازی دوو قۆڵییان لە سووریا.
هاوکات سەرچاوەیەکیش لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا، بەردەوامدانی هەماهەنگیییە دوو قۆڵییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرەی سەبارەت بە دۆخی سوریا پشتراست کردووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەداوە، ئەردۆغان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هێرشی کیمیایی بۆسەر دوما و غوتەی رۆژەهەڵات راگەیاندووە، هەروەها داوای گەیاندنی یارمەتی بەپەلەی بۆ خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچانە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.