واچکینیس ڕوس سەرۆکی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ رایگهیاند: هێرشە کیمیاییەکەی سوریا دژی هاووڵاتیانی مەدەنی تاوانی جەنگە و جێ پەنجەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدی پێوە دیارە بەڵام ڕووسیای هاوپەیمانی بەشدارە لەو تاوانەدا ئەگەر بسەلمێنرێت چەکی کیمیایی بەکارهاتووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ راشیگهیاند: دەبێت وڵاتانی جیهان بیر لەوە بکەنەوە فشار بخەنە سەر سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پۆتین چیتر پاڵپشتی ڕژێمی سوریا نهكات چونكه بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئەسڵدا تاوانی جەنگە و ئەو کەسانەش کە کراونەتە ئامانج هاووڵاتی مەدەنی بوون کە ئەوەش شتێکی شاراوە نیە بۆ حکومەتی سوریا.
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكرد ئەم جۆرە هێرشانە ڕێکەوتنەکانی ژنێڤ پێشێل دەکات و دەبێت ئەو کەسانەی ئەنجامیان داوە دادگایی بکرێن لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتی یاخوود دادگایەکی تایبەت لە سوریادا گوتیشی: ئەسەد لە ڕابردوودا ڕاهاتووە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نەک لەبەر ئەوەی توانای ئەوەی هەیە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بکوژێت بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەوە چەکێکە ترسێکی زۆر دەخاتەوە و دوژمن لاواز دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.