Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:51

داقوق .. به‌ رۆژ حه‌شدی شه‌عبی و به‌ شه‌و داعش حاکمی شاره‌

خه‌ڵكی له‌ بارودۆخێكی ناهه‌مواری حكومڕانی و ده‌روونی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكری و مه‌زهه‌بی دا ژیان گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
کوردستان TV
#7 #9
100%

شه‌وی رابردوو له‌ دوای نوێژی خه‌وتنان، 25 چه‌كداری داعش هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر گوندێكی كوردنشین له‌ ناوچه‌ی حه‌فته‌غار و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاووڵاتیانی گونده‌كه‌ ده‌كه‌ن.

شه‌وی رابردوو 25 چه‌كداری داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی فه‌ریقی سه‌ر به‌ حه‌فته‌غار له‌ شارۆچكه‌ی داقوق و له‌ مزگه‌وتی گوند هاووڵاتیانی گونده‌كه‌یان كۆكردۆته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون به‌وه‌ی نابێت هاوكارو هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن.

به‌ گوته‌ی هاووڵاتییانی گونده‌كه‌ بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، ئه‌وه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ چه‌كدارانی داعش هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر گونده‌كه‌یان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌زگاكانی ئاسایش كار ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌ گوته‌ی خه‌ڵكی ئاوایی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كداره‌كان دوای هه‌ڕه‌شه‌و ترس و تۆقاندنێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌، گونده‌كه‌یان چۆلكردووه‌ و ڕۆیشتوون.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئارامیان به‌ خۆیانه‌وه‌ نه‌بینیوه‌و هاووڵاتیان له‌ دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین و خه‌ڵكیش ده‌ڵێن: له‌ دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگاكانی ئاسایشی كوردستان له‌ ناوچه‌كانیان نه‌ماون به‌ڕۆژ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق حوكمی ناوچه‌كانیان ده‌گرێته‌ ده‌ست و به‌ شه‌ویش ده‌سه‌ڵات بۆ چه‌كدارانی داعش و گرووپه‌ تیرۆرستییه‌كانی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ خه‌ڵكی له‌ بارودۆخێكی ناهه‌مواری حكومڕانی و ده‌روونی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكری و مه‌زهه‌بی دا ژیان گوزه‌ر ده‌كه‌ن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.